پێشکەش کردن بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەست پێدەکات


پێشکەش کردن بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەست پێدەکات




پێشکەش کردن بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەست پێدەکات

 Karzan Tahir Kareem (karzan.kareem@univsul.edu.iq)


پێشکەش کردن بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەست پێدەکات
زانکۆی سلێمانی بۆ ئەمساڵی خوێندنی ( ٢٠١٦- ٢٠١٧) ماستەر و  دکتۆرا دەکاتەوە.
بەڕێز (پڕۆفیسۆر دکتۆر  خسرو عبداللە) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارو باری زانستی و خوێندنی باڵا ڕایگەیاند کە لە لەم ڕۆوە ڕۆژی سێشەممە بەرواری (٤-١٠-٢٠١٦)، سەرجەم خوازیارانی ماستەر و دکتۆرا دەتوانن لە سایتی زانکۆی سلێمانی فۆڕمی پێشکەش کردن داونلۆد بکەن سەرجەم پێوییستەکان کە مەرجە بۆ پێشکەش کردن بخوێننەوە.
پێویستی  و فۆڕمی ماستەر:
(پێداویستیەکانی پێشکەشکردن بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵای ماستەر ٢٠١٦- ٢٠١٧):
  • بڕوانامەی بەکالۆریۆس (ڕەسەن + یەک کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ)
  • ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی (ڕەسەن + یەک کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ)
  • چوار وێنەی جەوازی ڕەنگا و ڕەنگ
  • بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی (ڕەسەن + یەک کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ)
  • نوسراوی لاری نەبوون
  • فۆڕمی پێشکەشکرن بۆ خوێندنی باڵای ماستەر لە سایتی زانکۆ داونلۆد ئەکرێت.
  •  
  • بەڵێننامە کە پێشتر لە خوێندنی باڵا وەرنەگیرابێت لە ناو هەرێم و دەرەوەی هەرێم وە هەروەها سڕینەوەی ناوی بۆ نەکرابێت (ئەم بەڵێننامەیە لای دادنووس دەکرێت)
  • لەکاتی پێشکەشکردن بۆ کورسیەکانی دەرەوەی زانکۆی خوازیار، دەبێت بەڵێننامەی یاسای ئامادە بکات کە لە لایەن دادنووسەوە پەسەند کرابێت سەبارەت بە لاری نەبوونی خوازیار بۆ گواستنەوەی ڕاژەکەی بۆ ئەو زانکۆیەی کە کورسیەکەی بۆ تەرخان کراوە.
  • نوسراوی لاری نەبوون لە لایەنی پەیوەندیدارەوە بهێنێت ئەگەر خوازیار فەرمانبەر بوولە دەرەوەی زانکۆ.

پێویستی و فۆڕمی دکتۆرا:
(پێداویستیەکانی پێشکەشکردن بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵای دکتۆرا ٢٠١٦- ٢٠١٧)
  • بڕوانامەی (بەکالۆریۆس+ ماستەر) (ڕەسەن + یەک کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ)
  • ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی (ڕەسەن + یەک کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ)
  • چوار وێنەی جەوازی ڕەنگا و ڕەنگ
  • بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی (ڕەسەن + یەک کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ)
  • نوسراوی لاری نەبوون
  • فۆڕمی پێشکەشکرن بۆ خوێندنی باڵای دکتۆرا لە سایتی زانکۆ داونلۆد ئەکرێت.
  • بەڵێننامە کە پێشتر لە خوێندنی باڵا وەرنەگیرابێت لە ناو هەرێم و دەرەوەی هەرێم وە هەروەها سڕینەوەی ناوی بۆ نەکرابێت (ئەم بەڵێننامەیە لای دادنووس دەکرێت)
  • لەکاتی پێشکەشکردن بۆ کورسیەکانی دەرەوەی زانکۆی خوازیار، دەبێت بەڵێننامەی یاسای ئامادە بکات کە لە لایەن دادنووسەوە پەسەند کرابێت سەبارەت بە لاری نەبوونی خوازیار بۆ گواستنەوەی ڕاژەکەی بۆ ئەو زانکۆیەی کە کورسیەکەی بۆ تەرخان کراوە.
  • نوسراوی لاری نەبوون لە لایەنی پەیوەندیدارەوە بهێنێت ئەگەر خوازیار فەرمانبەر بوولە دەرەوەی زانکۆ.

فەرمانەکەی وەزارەت لەم وێنەیەی خوارەوە ببینن سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ماوەی پێشکەشکردن و کاتی تاقیکردنەوە
لە (٥-١٠-٢٠١٥) تاکو ڕۆژی چوار شەممە (٢٧-١٠-٢٠١٦) فۆڕم پیشکەش دەکرێت.
ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی ماستەر : (٧-١١-٢٠١٦) کاتژمێر (١٠) ی بەیانی 
ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی دکتۆرا: (٨-١١-٢٠١٦) کاتژمێر (١٠) ی بەیانی 

بۆ بینینی پلانی دکتۆرا و ماستەری سەرجەم بەشەکانی زانکۆی سلێمانی ٢٠١٦-٢٠١٧ کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە پەسەند کراوە کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە:


بۆ زانینی کرێی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای سەرجەم بەشەکانی زانکۆی سلێمانی کلیکلێرە بکە.


بڵاویبکەررەوە لە

هەواڵی پەیوەندیدار

هەواڵی داهاتوو
« Prev Post
هەواڵی پێشوو
Next Post »