بەڵێننامە و کەفالەی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لە زانکۆی سلێمانی


بەڵێننامە و کەفالەی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم




زانکۆی سلێمانی ئەمساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) بەهەمان شێوەی ساڵی پێشوو هەردوو فۆڕمی بەڵێننامەی (خوێندکار و کەفیل) لە ڕێگەی Online وە دەدات بە خوێندکار و پێویست ناکات بۆ وەرگرتنی ئەو فۆڕمانە سەردانی زانکۆ بکەن.
* پێویستە هەردوو فۆڕمەکە بە پڕکراوەیی بهێنرێت بۆ یەکەی یاسایی سکوڵ و کۆلێژەکەت

نمونەی پڕکراوەی هەریەکە لە فۆڕمی (خوێندکارو + کەفیل) لە ڕونکردنەوەکەی خوارەوە ببینە:
پێداویستیەکانی (کەفیل):
١- تەسکەرەی ئەصلی + ١ وێنەی کۆپی ڕەنگاو ڕەنگ.
٢- کارتی زانیاری ئەصلی + ١ وێنەی کۆپی ڕەنگاو ڕەنگ.
٣- پێویستە کەفیلەکە فەرمانبەری حوکمی بێت وە پشتیگیریەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکەی بێنێت کە بڕی موچەی بنەڕەتیەکی ئاماژە پێکرابێت.
٤- موچەی بنەڕەتی کەفیل پێویستە لە (٢٥٠،٠٠٠) دووسەدو پەنجا هەزار کەمتر نەبێت.
٥- پێویستە کەفیلەکە لەگەڵ خوێندکار ئامادەبێت لەبەردەم فەرمانبەری یاسایی سکوڵ یان کۆلێژەکە.

پێداویستی (خوێندکار) :
١- تەسکەرەی ئەصلی + ١ وێنەی کۆپی ڕەنگاو ڕەنگ.
٢- کارتی زانیاری ئەصلی + ١ وێنەی کۆپی ڕەنگاو ڕەنگ.

تێبینی:

١- پێویستە کەفیل فۆڕمی کەفالەت بە (٣) وێنە (نوسخە)  پڕبکاتەوە وە زانیاریەکانی تایبەت بە خۆی بنوسێ.
نمونەی پڕکراوە لە فۆڕمی کەفالە لێرە داونلۆد بکە تەنها ئەو شوێنانەی کە بە سور رەنگ کراوە پڕ بکەرەوە.
٣- پێویستە خوێندکار فۆڕمی بەڵێننامە بە (٣) وێنە (نوسخە) پڕبکاتەوە وە زانیاریەکانی تایبەت بە خۆی بنوسێ.
نمونەی پڕکراوە لە فۆڕمی بەڵێننامەی خوێندکار لێرە داونلۆد بکە تەنها ئەو شوێنانەی کە بە سور رەنگ کراوە پڕ بکەرەوە.

لەم لینکانەی خوارەوە کلیك بکەن بۆ داونلۆد کردنی فۆڕمەکان :
* فۆڕمی کەفالەت                                                                          

           
---------------------------------

بڵاویبکەررەوە لە

هەواڵی پەیوەندیدار

هەواڵی داهاتوو
« Prev Post
هەواڵی پێشوو
Next Post »