خوێندنی ئێواران و پاڕاڵێڵی بەیانیان لە زانکۆی سلێمانی ڕاگەیەندرا
Karzan Tahir Kareem (karzan.kareem@univsul.edu.iq)
پێشکەش کردن بۆ خوێندنی ( سیستمی پاڕاڵێڵی بەیانیان و خوێندنی ئێواران) لە زانکۆی سلێمانی دەستی پێکرد.
ئاگاداری سەرجهم خوازياران (خوێندكارانی دهرچووی پۆلی ١٢ ی ئامادهیی لەگەڵ دەرچووانى زانكۆو پەيمانگاكان ) دهكهینهوه كه دەرگاى وەرگرتن بە هەردوو شێوازى ( خوێندنى ئێواران و سیستمی پاڕاڵێڵ لە خوێندنی بەیانیان) لەزانكۆى سلێمانی كرايەوە، واتا خوێندكاران دهتوانن بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦ -٢٠١٧) ڕاستهوخۆ داواكاری وهرگرتن پێشكهش بە زانکۆی سلێمانی بکەن لەو کۆلێج و بەشەی کە ئارەزووی ئەکەن
، بهم شێوەيەى خوارهوه:
یەکەم/ خوێندنی ئێواران
دەرچووى پۆلى شەشەمى ئامادەيى ( زانستى و وێژەيى ) لەگەڵ دەرچوانى زانكۆو پەيمانگاكان دەتوانن فۆڕمى وەرگرتن بۆ (خوێندنى ئێواران) بە کلیک کردن لێرە داونلۆد بکەن و پڕیبكەنەوە پاش پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بیگەڕێننەوە بۆ تۆماری ئەو کۆلێجەی کە داخوازیت بۆی پێشکەش کردووە،
بەبێ ڕەچاوكردنى ساڵى دەرچوون يان تەمەن، بۆ ئەم بهشانەى خوارەوە:
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی سەرجەم بەشەکانی خوێندنی ئێواران لە زانکۆی سلێمانی
دووەم / خوێندن بەسيستەمى پاڕالێڵ-بەیانیان
١- تەنها دەرچووى پۆلى شەشەمى ئامادەيى ( زانستى و وێژەيى ) دەتوانن فۆڕمى وەرگرتن بۆ خوێندنى پاڕالێڵ پڕ بكەنەوە، بۆ ئهم بهشانهى خوارەوە:
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی بەشەکانی سیستمی پاڕاڵێڵ- بەیانیان
کلیک لێرە بکە بۆ داونلۆد کردنی فۆڕمی پێشکەش کردن بۆ خوێندن بە(سیستمی پاڕاڵێڵ- بەیانیان) پاش داونلۆد کردن و پڕکردنەوەی فۆڕمەکە پێشکەشی تۆماری ئەو کۆلێج و بەشەی بکە کە داخوازیت بۆی پێشکەش کردووە.
ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ پێشکەش کردن لە خوێندنی ئێواران و سیستمی پاڕاڵێل کلیک لە خوارەوە بکەن
تێبینی: دوامۆڵەت بۆ گێڕانەوەی فۆڕمەکان ڕۆژى پێنج شەممە بەروارى( ٢٠ \ ١٠ \ ٢٠١٦ ) یە.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی کرێی ساڵانەی خوێندنی بەشەکان.