(فورم و زانيارى پێشكهشكردن بۆ بهشه ئهندازياريیهكانى هاوبهشى زانكۆى( سلێمانى و أصفهانى ئێرانى
Karzan Tahir Kareem (karzan.kareem@univsul.edu.iq)
فورم و زانيارى پێشكهشكردن بۆ بهشه ئهندازياريیهكانى هاوبهشى زانكۆى سلێمانى و أصفهانى ئێرانى
زانکۆی سلێمانی ئەمساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ (٣)بەشی ئەندازیاری بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی اصفهانی ئێرانی دەکاتەوە لە کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆ، کە بەشەکان بریتین لە (ئەندازیاری کۆمپیوتەر و کۆنتڕۆڵ سیستم، ئەندازیاری میکانیک، ئەندازیاری کیمیا).
زانیاری و داونلۆد کردنی فۆڕمی پێشکەش کردن بۆ بۆ هەر یەکێک ئەم بەشانە لەخوارەوە ببینە:
بە کلیک کردن لێرە فۆڕمی پێشکەشکردن داونلۆد بکەن و پڕی بکەنەوە بیگەڕێننەوە بۆ تۆماری فاکەڵتی ئەندازیاری- کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی
تێبینی:
1- بڕوانامە ی دەرچوون ئەدرێت لە لایەن هە ردوو زانکۆی سلیمانی و اصفهانی تکنولوجی.
2- پارەی هەردوو سیمستر (Semester) بەم جۆرەی خواراوەیە:
• ئەندازیاری کومپیوتر و کونترۆڵ سیستم 6000000 دینار، بۆ خوێندنەوەی زانیاری دەربارەی ئەم بەشە کلیک لێرە بکە.
3- ئەم پارەیە هەموو چالاکێکان ئەگرێتەوە وەک:
• وانەی تیوری
• وانەی پراکتیکی لە زانکۆَی سلیمانی و اێفهانی تکنولوجی
• دابین کردنی پیداویستی تاقیگەکان
• دابین کردنی پیداویستی تاقیکردنەوەکان لە قرگاسیە
4- زمانی خوێندن وە وانە ووتنەوە بە زمانی انکلیزیە
5- نمرەی دەرچوون 50% بەڵام تێکرای نمرە نابێت لە 60% کەمتربێت
6- خوێندن بە سەرپرشتیاری زانکۆی اێفهانی تکنولوجی ئەبێت
7- خوێندکار کاتی سەفە رکردنیان بۆ ایران تەنها پارەی هەردوو سەر ئەدەن لە گەڵ خواردن بۆ ماوەى دوو هەفتە لە زانکۆی اێفهانی تکنولوجی.