نقڵ کردن لە نێوان زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم

نقڵ کردن لە نێوان زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم
قوتابی/ خوێندكار: مافی گواستنەوەی دەبێت لە گشت قۆناغەكان، جگە لە قۆناغى یەكەم، لە نێوان زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێم (واتە ئەبێ دەربچێت لە قۆناغی یەکەم)
ئەگەر یەكێك لەم مەرجانەی خوارەوەی هەبێت:

أ- قوتابی/ خوێندكار دەرچووبێت لە خوولی یەكەمدا بە پلەی باشە، یا سەرووتر و دانیشتووی هەمان پارێزگا یا نزیك ئەو
شارە بێت كە گواستنەوەی بۆ دەكرێت.
ب- قوتابی/ خوێندكار ئەگەر دایكی یان باوكی كۆچی دوایی كردبێت لە ساڵانى خوێندنى زانکۆ، وە بە بەڵگەی فەرمی
بیسەلمێنێت کە وەفاتنامە )بیان الوفاة( و )صورة القید(، وە دانیشتووی هەمان پارێزگا یا نزیك ئەو شارە بێت كە
گواستنەوەی بۆ دەكرێت.
ج- ئەگەر قوتابی/ خوێندكار هاوسەرگیری ببەستێت لە ساڵانى خوێندنى زانکۆ دەبێت بە بەڵگەی فەرمی بیسەلمێنێت لە:
گرێبەستی هاوسەرگیری، وێنەى ڕەسەنى تۆمارى باری شارستانی، )صورة القید(ی ڕەسەن و بە فەرمی تۆماركردنی لە
لیستی باری شارستانی، وە دڵنیایی دەرچوون )صحة الصدور( بۆ بەڵگەنامەكان بكرێت، وە بە هەمان شێوە بۆ ئافرەت
ڕەچاوی جیابوونەوەی خێزانی )طلاق( بكرێت وە لە كاتی دەركەوتنی هەر ساختەكاریەك لە بەڵگەنامەكان لێپرسینەوەی
یاساییان لەگەڵ بكرێت.
د- هەر قوتابیەك/ خوێندكارێك )تەنها بۆ رەگەزی مێینە( لە ساڵانى خوێندنى زانکۆ منداڵی ببێت، وە بە بەڵگەی فەرمی
بیسەلمێنێت.
ه- منداڵی: )كوڕ و كچی( شەهید و ئەنفال كراوەكان مافی گواستنەوەیان هەیە لە نێوان زانكۆ بۆ هەمان كۆلێژ/ پەیمانگا
وبەشی كەلێ ى وەرگیراون، وە بەنووسراوی پشتگیرى وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان، وە بەواژووی
بەرێز وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان دەبێت.
و- قوتابی/خوێندكاری: )كوڕ و كچ(ی مامۆستایانى زانكۆ لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەرو دكتۆرا لە )مامۆستای یاریدەدەر، مامۆستا، پرۆفیسۆری یاریدەدەر، پرۆفیسۆر( مافی گواستنەوەیان هەیە ئەگەر دەرچووبن، هەروەها كور و كچی فەرمانبەرانی زانكۆکان و دەزگاکانى سەر بەوەزارەتى خوێندنى باڵا. ز- قوتابی/خوێندكار لە خوێندنی بەیانیان مافی گواستنەوەی هەیە بۆ خوێندنی ئێواران بەمەرجێك لە هەمان پسپۆری خۆیدا بێت، دوای لاری نەبوونی هەردوولا و بەپێ ی توانای بەشەكە، لەگەڵ ڕەچاوكردنی كۆ نمرەكەی و پێدانى کرێ ى خوێندن. ح- )قوتابیان/خوێندكاران(ی كۆلێژە ئەهلیەكان بەهیچ شێوەیەك مافی گواستەوە یان میوانداریان نیە بۆ زانكۆ و كۆلێژە حكومیەكان. ط- گواستنەوەی قوتابیان/خوێندكاران لە بەشەكانی ئێواران بۆ بەشەكانی هاوشێوەی بەیانیان ناكرێت لەبەر جیاوازى کۆنمرەى پێشبڕکێ. ی- هەموو گواستنەوەیەكی قوتابیان/ خوێندكاران لە نێوان كۆلێژ /فاکەڵتى پەیمانگاكان بەڕێگای كۆلێژ /فاکەڵتى پەیمانگاكان، وە سەرۆكایەتی زانكۆكان دەبێت )بەپێ ی رێزبەندی و پەیوەندی( بەمەرجێك دوای ئەنجامدانی، وێنەیەك لەگەڵ بەراییەكان بدرێتە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی/ فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون/ بەڕێوەبەرایەتى ناوەندى وەرگرتن بۆ ووردبینى. ك- مامەڵەی گواستنەوەی قوتابیان/خوێندكاران دەست پێ دەكات بە پڕكردنەوەی )فۆرمی ژمارە) 2(، لە تۆماری كۆلێژ/ پەیمانگا بە ڕەچاوكردنی ڕەزامەندی بەشی زانستی، ئینجا فۆرمى ژمارە ) ٢( دەنێردرێت بۆ تۆماری گشتی زانكۆ وە دوای ڕەزامەندی تۆماری گشتی زانكۆ دەنێردرێتە تۆماری گشتی زانكۆى داواكراو، تا لاری نەبوونیان بە فەرمی وەربگیرێت لە گەڵ ڕەچاوكردنی لاری نەبوونی بەشی )كۆلێژ/ پەیمانگا(ی داواكراو لەگەڵ بەرابەركردن و مەقاسەكردنی وانەكان لە لایەن بەشی زانستی داواكراو دا،(لە تەك ناردنی لیستی ئەو وانانەی كەخوێندویەتی لەگەڵ یەكەكان لە ساڵانە و وەرزیەكاندا)بە شێوەیەك: )ئەگەر وانەی داواكراو زیاتر لە دوو وانەی ساڵانە، یا چوار وانەی وەرزی بوو دەبێ قۆناغێك داببەزێندرێت(، وە لە كاتی پێشبركێ لە سەر گواستنەوەكان لە یەك پرۆسەدا ڕەچاوی كۆنمرەی قۆناغەكەیان دەكرێت، وە هەموو فەرمانی گواستنەوەی قوتابیان/خوێندكاران بە واژووی سەرۆكی زانكۆکان دەبێت بە پێ ی پەیوەندی گواستنەوەكە.
ل- بۆ زانکۆکان هەیە سەیری داوای گواستنەوەی هەندێ لە قوتابیان/ خوێندکاران بکات بۆ گشت قۆناغەکانی خوێندن، )جگە لە قۆناغی یەکەم( بۆ هە مان بە ش بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان بەهۆی ئەو نەخۆشیانەى کە زۆر سەخت و قورس و بەردەوام و درێژخایەن و ترسناک و چارەسەریان زەحمەتە و بەفیعلى پێویست دەکات لەژێر چاودێرى خانەوادەکانیاندا بن بە پێی میکانیزمی خوارەوە:-



میکانیزمی جێبەجێ کردنی بڕگەی دووەم (ل) ١- قوتابی/ خوێندکار داواکاری گواستنەوەی لەگەڵ هاوپێچ کردنی گشت ڕاپۆرت و دۆکیۆمێنتەپزیشکیەکانەوە کە باری تەندروستی قوتابی/ خوێندکار دەسەلمێنێت بەهۆی ئەو نەخۆشیانەى کە زۆر سەخت و قورس و بەردەوام و درێژخایەن و ترسناک و چارەسەریان زەحمەتە و بەفیعلى پێویست دەکات لەژێر چاودێرى خانەوادەکانیاندا بن پێشکەش بە کۆلێژەکەی و پەیمانگەکەى دەکات، وە لەڕێگەی کۆلێژ و پەیمانگەکە داواکاریەکەی بۆ تۆماری گشتی زانکۆکەی بەرز دەکرێتەوە و هاوپێچى فۆڕمی گواستنەوەى ژمارە ) 2( دەکرێت. ٢- تۆماری گشتی ئەو زانکۆیەی کە گواستنەوەکەی لێدەکرێت فۆرمى ژمارە ) ٢( لە گەڵ دۆکیومێنتەکان بەرز دەکاتەوە بۆ تۆماری گشتی ئەو زانکۆیەی کە قوتابی/ خوێندکار داواکاری بۆ دەکات لە شوێنی نیشتە جێ بوونی بە هاوپێچ کردنی گشت بەراییەکان.

پێویستییەکان و کاتى پێشکەشکردنى فۆرمى راستەوخۆى زانکۆى سلێمانى

پێویستییەکان و کاتى پێشکەشکردنى فۆرمى راستەوخۆى زانکۆى سلێمانى

مەرج و ڕێنماییەکانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومیەکان بۆ ساڵى خوێندنى 2017 - 2018

مەرج و ڕێنماییەکانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومیەکان بۆ ساڵى خوێندنى 2017 - 2018
ناوی هەموو بەشەکانی ڕاستەوخۆ و زانکۆلاین ببینە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧ - ٢٠١٨



لە پەیجی زانکۆ وە پۆ دەرچوانی پۆلی ١٢ (ئاگاداربن)

لە پەیجی زانکۆ وە پۆ دەرچوانی پۆلی ١٢ (ئاگاداربن)
تکایە ئاگاداری ئەم هەواڵانە بن...
وەزارەتی خوێندنی باڵا هەندێک زانیاری لەسەر سیستەمی ڕاستەوخۆ و بەشەکان بڵاو کردەوە...
ئەم دوو بڕیارە بۆ وەرگرتنی ئەمساڵ جێبەجێ ناکرێت:
١- نمرەى وانەى بیرکارى بۆ وەرگرتن لە یاسا دەبێتە ئارەزومەندانە (ساڵی داهاتوو جێبەجێ ئەکرێت ).
٢- بۆ وەرگرتن لە کۆلێژەکانى کشتوکاڵ دەبێ خویندکار لە وانەکانى (کیمیا، زیندەوەرزانى، ئینگلیزى) لە (٦٥%) کەمترى نەبێت ( ساڵی داهاتوو جێبەجێ ئەکرێت)

---
سەبارەت بە دیاریکردن و زیادبوونی بەشە ڕاستەوخۆییەکان تا ئێستا بە ڕەسمی هیچ بەشێکی ڕاستەوخۆی زیادکراو بۆ ئەمساڵ دیاری نەکراوە ئەوەی هەیە ساڵی پێشوو بڵاو کرایەوە کە ژمارەیان ١٠٨ بەشە..



هەرکاتێک وەزارەت بەڕەسمی بڵاوی کردەوە ئێمەش بۆتان بڵاو ئەکەینەوە.

بۆ وەرگرتن لە کۆلێژەکانى کشتوکاڵ دەبێ خویندکار لە وانەکانى (کیمیا، زیندەوەرزانى، ئینگلیزى) لە (٦٥%) کەمترى نەبێت


بۆ وەرگرتن لە کۆلێژەکانى کشتوکاڵ دەبێ خویندکار لە وانەکانى (کیمیا، زیندەوەرزانى، ئینگلیزى) لە (٦٥%)  کەمترى نەبێت
 د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: پێویستە نمرەى پۆلى دوانزەى ئامادەیى خوێندکار لە هەریەک لە وانەکانى (کیمیا، زیندەوەرزانى، ئینگلیزى) لە (٦٥%)  کەمتری نەبێت، هەروەک بڕیاریشدرا لە وەرگرتنى خوێندکاران بۆ ساڵى داهاتو بڕیارەکە جێبەجێ بکرێ.

واتە بۆ ئەمساڵ (٢٠١٧ -٢٠١٨) جێبەجێ ناکرێت.

زۆربەى خوێندکارانی دەرچووی ١٢ی ئامادەیی بەشێوەى ڕاستەوخۆیى زانکۆى وەردەگیرێن

زۆربەى خوێندکاران بەشێوەى ڕاستەوخۆیى زانکۆى وەردەگیرێن

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: ساڵى ڕابردو لە (١٠٨) بەشى زانستى پرۆسەى وەرگرتنى ڕاستەوخۆیى زانکۆیمان جیبەجێکرد، ئەو پرۆسەیە دەسکەوتى گەورەى بۆ خوێندکاران و زانکۆکان هەبو، بۆیە وەک لە کۆبونەوەى پیشتر بڕیارمان لەسەرداوە لەسەرجەم کە ژمارەیان (٣٥٤) بەشە، جگە لەو بەشانەى دیاریکران، زانکۆکان خوێندکاران بەشێوەیەى ڕاستەوخۆیى زانکۆى وەربگرین، بۆ ئەوەش وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاسپارد دەست بەجێبەجێکردنى ئەو بریارە بکەن و، بەتەواوەتى جێبەجیى بکەن.

بە ڤیدیۆ چاککردنی تێکرا (تحسین معەدەل)

بە ڤیدیۆ چاککردنی تێکرا تحسین معەدەل
مەرجەکان
١- خوێندکار پێویستە لە هەموو وانەکان دەربچێت
٢- نابێت خوێندکار فۆڕمی زانکۆلاین پڕ بکاتەوە
٣- خوێندکار ئەگەر چاکردنی تێکڕای کرد پێویست ناکات ساڵێکی تر تاقیکردنەوە ئەنجام بدات بۆ داخڵ بوون
٤- وەک خوێندکاری دەرەکی تاقیکردنەوە ئەنجام ئەدات
٥- ئەگەر نمرەکەت بەرزکردەوە ئەوە وەزارەتی پەروەردە نمرە زۆرەکەت بۆ هەژمار ئەکات و ئەگەر نمرەکەت کەم کردەوە ئەوە هەر نمرەکەی خۆت بۆ هەژمار ئەکات

سوپاس بۆ ئەدهەم بورهان بۆ ئامادەکردنی ڤیدیۆکە.