بۆ وەرگرتن لە کۆلێژەکانى کشتوکاڵ دەبێ خویندکار لە وانەکانى (کیمیا، زیندەوەرزانى، ئینگلیزى) لە (٦٥%) کەمترى نەبێت
د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: پێویستە نمرەى پۆلى دوانزەى ئامادەیى خوێندکار لە هەریەک لە وانەکانى (کیمیا، زیندەوەرزانى، ئینگلیزى) لە (٦٥%) کەمتری نەبێت، هەروەک بڕیاریشدرا لە وەرگرتنى خوێندکاران بۆ ساڵى داهاتو بڕیارەکە جێبەجێ بکرێ.
واتە بۆ ئەمساڵ (٢٠١٧ -٢٠١٨) جێبەجێ ناکرێت.