ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی وەرگیراوان بە سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیک
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجامە بەراییەکانی وەرگیراوان بە سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیکی ڕاگەیاند کە تیایدا ( ٣٠١ ) کورسی خوێندنی تەرخان کردبو :
- ١١٥ کورسی بۆ یەکەمەکانی سەر بەشەکانی پەیمانگەکانی زانکۆمان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦
- ١٨٦ کورسی بۆ کێبڕکێ کردن .
- ٤٩٨ خوێندکاری پەیمانگە تەکنیکیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی فۆڕمیان پێشکەش کردبو بۆ کێبڕکێ لەسەر ١٧١ کورسی کە ١٤١ خوێندکار وەرگیراوە .
- ٨ خوێندکاری پەیمانگەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەرگیراوە .
- ٦ خوێندکاری پەیمانگەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک وەرگیراوە .
- خوێندکارانی پەیمانگەکانی کەرکوک کە فۆڕمیان پێشکەش کردبو بەرزکراوەتەوە بۆ بڕیاری وەزارەت.
کۆی گشتی وەرگیراوان بە سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە کۆی ١٨٦ کورسی خوێندن ( ١٥٥ ) خوێندکارە .
تێبینی : هەر خوێندکارێک تانەی هەیە لەسەر ئەنجامەکان لە ٤ تا ٦ /٩/٢٠١٦ دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی بکەن بۆ تانە گرتن .
زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى
سلێمانی - قڕگه-شهقامی ورمێ-گهڕهكی ماردین-327-كۆڵانی 76، ڕاستهوخۆ پشت بهنزینخانهی وڵات
بەرێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆ
بۆ پەیوەندی کردن :- ژمارە تەلەفونی تۆماری گشتی -0533351343 ، Email :registration.spu.edu.iq