سكوڵی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی و سكوڵى وه‌رزش له فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سۆران، بۆ ساڵی خوێندنی (2016-2017) له هه‌ریه‌ك له به‌شه‌كانی (زمانی كوردی، زمانی ئینگلیزی، زانستیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ماتماتیك، وه‌رزش) خوێندنی ئێواران بۆ مامۆستایانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كاته‌وه.
ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ن و به پیشه مامۆستان و ده‌رچووی په‌یمانگه‌كانی پێگه‌یاندنی مامۆستایان، په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان، په‌یمانگه‌ی كۆمپیوته‌ر، په‌یمانگه‌ی وه‌رزش(كه هه‌ر هه‌موویان پێنج ساڵه‌ن) خانه‌ی مامۆستایان، پیشه‌سازی و خوێندنی ئیسلامین، ده‌توانن ناونووسی بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگیرانیان له‌و به‌شانه.
بۆیه ئاگاداری ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئاره‌زووی خوێندنیان له‌و به‌شانه‌دا هه‌یه، سه‌ردانی تۆماری فاكه‌ڵـتی په‌روه‌رده بكه‌ن له تۆماری گشتی زانكۆكه‌مان، به مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناو و وه‌رگرتنی فۆرمی تایبه‌ت. ماوه‌ى پێشكه‌ش كردن له 17/7/2016 ه‌وه ده‌بێت تا 17/9/2016.
وه‌رگرتن له خوێندنی ئێواران به پێی پێشبڕكێ و مه‌رج و رێنماییه‌كان ده‌بێت.

